بانکی ڕافیدەین قەرزێکی نوێ بۆ فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 19-05-2022, 15:03
  • +A -A

    بەغداد/INA
    بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆڕۆژی پێنجشەممە قەرزی نوێی بۆ فەرمابەران و ئەندامانی وەزارەتی بەرگری وناوخۆ ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی قەرزێکی نوێ بە فەرمانبەرانی حکومی وهەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەدرێت کە لە (٥)ملیۆنەوە دەستپێدەکات تاکو (٥٠) ملیۆن دینار ئەویش پاش تەواو کردنی ڕێنماییە یاساییەکان.
    هەروەها ڕوونیکردەوە کە پێشکەشکردنی مامەڵەی قەرزکردن لەڕێگای لقەکانی بانکەوە دەبێت ووتیشی کەلقەکانی بانکەکە بەردەوامە لەوەرگرتنی مامەڵەکانی قەرزکردن.