بانکی ڕافیدەین پێشینەی دیکە بۆ فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 30-05-2022, 16:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە گوژمەیەکی نوێی وەک پێشینە بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری ووەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە 
    لەبەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی گوژمەیەکی نوێی پێشینە بە فەرمانبەران و کارمەندانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەدرێت کە لە ٥ ملیۆن 
    دینارەوە دەست پێدەکات تاکو 
    ٥٠ ملیۆن ئەویش پاش تەواوکردنی ڕێکارەکان.
    هەروەها وتی پێشکەشکردنی
    مامەڵە بۆ پێشینەکان لەڕێگای لقیەکانی بانکەوە دەبێت لە شاری بەغداو پارێزگاکان، ئاماژەشی بەوەدا کە لقەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی مامەڵەکانی وەرگرتنی پێشینەکان.