دەستی گشتی گومرک لەگومرکی ئوم قەسڕی باکوور دەستدەگرێت بەسەر 4 کۆنتێنەری قاچاخ

ناوخۆ
  • 20-09-2022, 10:23
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    دەستەی گشتی گومرک ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە چوار کۆنتێنەری ڕاگرتووە کە بۆڕەوانەکردن دانرابوون لە گومرکی ئوم قەسڕی باکوور .
    لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەست بەسەر چوارکۆنتێنەردا گیراوە کەلەبەندەری ئومقەسڕی باکوور بۆ قاچاخبردن ئامادەکرابوون کە سیانیان ئۆتۆمبێلی کۆن و مەتۆڕسکیلی بێکەڵک بوون وهەروەها یەدەگی بەکارهێنراویشیان لەگەڵدا بوون.
    بەیاننامەکە وتی کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بەهاوکاری دەستەی گشتی دەروازەسنووریەکان و دەستەی گومرک وپۆلیس ئەنجامدراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە سەرپێچەکان وەردەگیرێت.