دەروازەسنووریەکان پڕۆگرامی کاڵا بێ گومرکەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گومرکی ئاسمانی کارادەکات

ناوخۆ
  • 7-07-2022, 17:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بەرنامەی کاڵا بێگومرکەکانی لەبەڕێوەبەرایەتی گومرکی ئاسمانی کاراکردووە.
    هەروەها دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پاش کاراکردنی بەرنامەی کاڵا بێگومرکەکانی ناوچەی ناوەڕاست و سەنتەرەگومرکیەکانی پەیوەست پێوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گومرکی ناوچەی ڕۆژاوا، دەستەی دەروازەسنووریەکان بە
    فەرمانی ڕاستەوخۆ لەسەرۆکەکەی عمرالوائلی ئەم بەرنامەیە کاراکرایەوە.
    هەروەها وتی کە ئەم بەرنامەیە بە هەنگاوێکی نوێ دادەنرێت
    بۆ پڕۆسەکانی ڕاستنامە و بێگومرککردنی کاڵاکان و قەدەغەکردنی ساختەکاری، ئەم هەنگاوەش بۆ ئەوەیە کە ڕێکارە کارگێڕیەکانی دەروازەسنووریەکان ڕێکبخرێن.