گرتنی 6 کۆنتێنەری سەرپێچ لەبەندەری ئوم قەسڕ

ناوخۆ
  • 20-08-2022, 19:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە دەستی گرتووەبەسەر 6 کۆنتێنەری سەرپێچ لەبەندەری ئومقەسڕ.
    وتەبێژی فەرمی بەناو دەستەی دەروازەسنووریەکان عەلاقەیسی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی 6 کۆنتێنەر دەستی بەسەرداگیراوە کەسەرپێچی مەرجەکانی هاوردەکردن بوون لەبەندەری ئومقەسڕی ناوەڕاست.
    وتیشی لەکاتی پشکنین دەرکەوت کە ئامێری کارەبایی ودووسندوق وبابەتی یەدەگ ومیچ وپلاستیک وکێبڵی کارەبایی دانرابوون کەهەوڵدرا بەدەرلەڕانماییەکان هاوردەبکرێن.
    وتیشی کە لێژنەیەک پێکهێنرا وپەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆتاوانبارەکان کرایەوە و حەواڵەی پۆلیسی گومرکەکان کران.