کۆمپانیای سۆمۆ ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەگرێتەبەر کە نەوتی خاو لە ھەرێمی کوردستان دەکڕن

ئابوری
  • 19-09-2022, 20:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA-حەسەن فەواز 

    ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت "سۆمۆ" ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی بەبازاڕكردنیان گرتووەتەبەر و سەرجەم كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی ئاگادار كردۆتەوە كە نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان نەكڕن، هاوكات جەختیش دەكاتەوە، كە حكومەتی هەرێم پێویستە پابەند بێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.
      "عەلا یاسری"بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازارکردنی نیشتیمانی "سۆمۆ" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"دادگای فیدراڵ بڕیارێكی دەركردووە كە تێیدا هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو گرێبەستانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی خاوی راگەیاندوە. 
    "یاسری " ئاماژەی بەوەشکرد"وەزارەتی نەوت دەستیکردووە بە پەرەپێدانی میکانیزمێکی نەرم ، بەمەبەستی گواستنەوەی تەواوی مەلەفی نەوت بۆ حکومەتی فیدراڵ،بەڵام ئەو بابەتە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێناکرێت، کە وەزارەتی نەوتی ناچارکردوە کردووە رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر ،وتیشی"حکومەتی هەرێم دەبێت پابەند بێت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا. 
    ئاشکراشیکرد کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت"سۆمۆ" رێوشوێنی بەبازاڕکردنی گرتۆتەبەر و سەرجەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نەوتی خاو لە هەرێم نەکڕن.
    روونیشیکردەوە کە ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمەوە لە ساڵی رابردوو هەناردەکراوە نزیکەی 420 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا،لە ئەم ساڵیش بڕی هەناردەکراو کەمیکردووە بۆ نزیکەی ٣٥٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
     "یاسیری"جەختیشیكردۆتەوە" کە حكوومەتی هەرێم نەوت بە نرخێكی كەمتر لە حكومەتی ناوەندی دەفرۆشێت،هەروەها بەپێی ئەو هەواڵانەی كە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، هەرێم نەوت بە داشكاندن دەفرۆشێت لە نێوان 16-20 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، سەرەڕای ئەوەی ئەو نەوتەی کە دەفرۆشێت ، ھی هەمان ناوچە و بە هەمان کوالێتی نەوتی عێراقە .