سۆمۆ: كۆمپانیا بیانییەكان وەڵامی ئەرێنیان هەیە بۆ زیادكردنی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە ئەوروپا

ناوخۆ
  • 22-06-2022, 13:05
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕكردنی نەوت (SOMO) سەر بەوەزارەتی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە، جوڵەیەكی بۆ زیادكردنی فرۆشتنی نەوتی عێراق لەبازاڕی ئەوروپا ڕاگەیاند،و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە عێراق دەتوانێت پێداویستیەكانی ئەم بازاڕە پڕبكاتەوە.
    بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە عەلا خزر یاسری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سۆمۆ گرێبەستی كاریگەری پرۆسەی نەوت لەگەڵ كۆمپانیا ئەوروپییەكاندا هەیە بە بڕی نزیكەی 600 هەزار بەرمیل رۆژانە لە نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرە و نەوتی خاوی قورسی بەسرە و كەركوك، وتیشی: ئەم كۆمپانیایانە توانای تەواوی ساغكردنەوەیان هەیە نزیكەی 60٪ لە كۆی توانای ساغكردنەوە لە كیشوەری ئەوروپا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سۆمۆ بەردەوام بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێت بۆ بازاڕكردن و نزیكبوونەوە لەو  كۆمپانیا ئەوروپیانەی كە گرێبەستیان لەگەڵ نییە.
    وتیشی: بەم دواییانە چەند وەڵامێكی ئەرێنی لە هەندێك كۆمپانیا وەرگرتووە كە لەوانەیە ببێتە هۆی گرێبەستی نوێ و ببێتە هۆی زیادبوونی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە بازاڕی ئەوروپادا.
    دوپاتیشیكردەوە: عێراق توانای پڕكردنەوەی بازاڕی ئەوروپای هەیە، وتیشی: ئەو بارودۆخەی ئێستا لەناو ئەم بازاڕەدا هەیە پێویستی بەكۆمپانیاكان هەیە نەوتی گونجاو بدۆزنەوە كە سزای نێودەوڵەتی نەبێت، چونكە نەوتی خاوی بەسرە یەكێكە لەو نەوتە گونجاوانە، و ڕێژەی ترشی نەوتی بەسرە دەتوانێت ب پاڵاوگە ئەوروپییەكان دابینی بكات، هەرچەندە هەندێك تایبەتمەندی جۆری جیاوازن لەو نەوتەی ئێستا لەو پاڵاوگانەدا بەكار دەهێنرێت، كە تا ڕادەیەك بەربەستێك پێكدێنێت بۆ پشتبەستنی تەواوی كڕیارەكانی ئەوروپا بە نەوتی عێراق.
    راشیگەیاند: لە ڕووی ئاستی داواكاری نەوتە خاوەكان لە بازاڕی ئەوروپادا، كۆی ئەو بڕەی كە لەلایەن ئەم بازاڕە نەوتی ترشی مامناوەندەوە وەریگرتووە بە بڕی (2.5) ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێكدا، بە لەبەرچاوگرتنی گرژییە سیاسییەكان كە دەتوانێت كاریگەری لەسەر دابینكردنی نەوتی خاو لە بازاڕی ئەوروپادا هەبێت، لەوانەیە لە ڕۆژێكدا تا 1 ملیۆن بەرمیل لە تێكڕای نەوتی خاوی ترش دابێت، وتیشی: ئەمە دەرفەتێكە بۆ نەوتی عێراق دوور لەبازاڕی ئاسیا وەك ئەو بازاڕە درێژخایەنە بەڵێندەرەی كەگەڕانەوەیەكی گەورەتر بۆ گەشتی عێراق بەدەست دێنێت و داوایەكی جێگیر بۆ نەوتی عێراق مسۆگەر دەكات.
    رونیشیكردەوە: كە عێراق پابەندە بە بڕیارنامەكانی ئۆپێك كە هەمیشە ئامانجی ئەوەیە لە بازاڕەكانی نەوتی جیهانیدا جێگیر بێت و هاوسەنگی دابینكردن و داواكردن بێت، وتیشی: هەر بڕەیەك بۆ ماركێتێكی دیاریكراو تەرخان بكرێت، لە ناو سەقفی بەرهەمهێنانی ڕێككەوتنكراودایە.
    تەئكیدیشیكردەوە: كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت میكانیزمێك بۆ نرخی فەرمی راگەیاندراوی هەموو بازاڕەكان لەفرۆشتنی بڕی نەوتدا هەڵدەگیرێت و ئەم نرخەش بۆ هەر بازاڕێك دیاری دەكرێت و بۆ هەر جۆرە نەوتێك مانگانە بەپێی داتاو گۆڕاوەكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان و ئەمەش چوارچێوەیەكە كە بەردەوام لە كاردایە.