میسان: 9 تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و بەكارهێنانی دەستگیركران

ئەمنی
  • 16-08-2022, 12:54
  • +A -A

    میسان- INA
    ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان دەستگیركردنی 9 كەسی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە سەنتەری شارەكە
    لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە هاتووە، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوەكراوە : مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان و فەوجێكی تاكتیكی میسان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەكان عەمید رەحیم عەلی خەلەف ، (9) تاوانبار دەستگیركران كە تۆمەتبار بە بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها ئەوانەی لەبەردەستیان بوو دەستیان بەسەردا گیراوە كە كریستاڵەكە ماددەی هۆشبەرە و ئامێرێكە بۆ بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان بەكاردێت.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : بەپێی بڕگەكانی ماددەی (28/32)ی ماددە هۆشبەرەكان رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.