ھاتوچۆی گشتی رایگەیاند کە پلانی هاتووچۆی بێ کێشە لە کەربەلای پیرۆز بەرێوەدەچێت

ناوخۆ
  • 9-08-2022, 18:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی کەربەلا رایگەیاند کە ڕۆیشتنی هاتوچۆ بە ئاسایی بەرێوەچوە .
     بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە "لیوا"تاریق روبەی" بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەربەلا کە سەرپەرشتی پلانی گواستنەوەی سەردانكەرانی کردوە، دوای كۆتاییهاتنی مەراسیمەکانی دەیەمی مانگی موحەڕەم لە شاری کەربەلای پیرۆزی، ھاتووچۆی سەردانی کەران بەشێوەیەکی ئاسایی و ئاسان دەگەرێنەوە پارێزگاکانیان .
     ھەروەک روونیشکراوەتەوە کە "جووڵەی هاتوچۆ لە پارێزگاکەدا بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت.