غه‌ززی له‌گه‌ڵ پارێزگای كه‌ربه‌ڵایی پیرۆز باس له‌رێكاره‌ ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی یادی عاشۆرا ده‌كات

سیاسی
  • 9-08-2022, 10:25
  • +A -A

    به‌غداـ  INA 

    سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌مید ئه‌لغه‌ززی له‌گه‌ڵ پارێزگای كه‌ربه‌لایی پیرۆز باسی له‌پلانی و هه‌وڵه‌كانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری كرد بۆ یادی عاشۆرا و رۆژی ده‌یی موحه‌ڕه‌می حه‌رام. 

     په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌مید ئه‌لغه‌ززی دوێنی سه‌ردانی كه‌ربه‌لایی پیرۆزی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار نه‌سیف جاسم خه‌تابی رێكاره‌كانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری پارێزگا له‌كاتی سه‌ردانی ده‌ی موحه‌ڕه‌م و پشتگیری كردنی پارێزگا له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ پرۆسه‌ی بینا و ئاوه‌دانی كرد. 

    له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سوپاسی سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتاریه‌تی گشتی كرد بۆ ئه‌و پشتگیریه‌ی به‌رده‌وام بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لایی پیرۆز له‌كاتی سه‌ردانی ملیونی و رۆژه‌كانی دیكه‌ی ئاسایی.