ئەمیندارێتی بەغدا وردەکاری پلانی پەڕەپێدانی شاری کازمیەی پیرۆز ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-08-2022, 10:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA محمد سلیم
    وێنەگرتن: کڕاڕ خلیل
    ئەمیندارێتی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاری پەڕەپێدانی ناوچەی کازمیەی خستە ڕوو ووتیشی کە سەرجەم پڕۆژەکانی ناوچەی کازمیە بە ڕەزامەندی وەقفی شیعی بەڕێوەدەچێت.
    بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکان وڕاگەیاندن لە ئەمیندارێتی بەغداد محمد ڕوبەیعی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند پلانی پەڕەپێدانی کازمیە لەبندەستدایە نەختینەشی بۆ دابینکراوە بۆ تەواوکردنی شەقامە سەرەکیەکان بەتایبەتی شەقامی دەرگای دەروازە تاکودەگاتە ناو کازمیە، ئەمە جگەلە گۆڕەپانە گرنگەکان.
    هەروەها وتی کە هەموو پڕۆژەکانی حەڕەمی کازمی ڕەزامەندی وەقفی شیعی بۆ وەرگیراوە.
    هەروەها وتی کە فەرمانگەی شارەوانی کازمیە خێراکاردەکات بۆ تەواوکردنی شەقامەکانی ناوچەکە، جەختیشی لەوەکردەوە کە هەماهەنگی و لەگەڵ بەرپرسان و مەڕجەعەکان و لەنێوان سەید حسین سەدڕ و ئەمیندارێتی بەغدا بەردەوامە بۆ تەواو کردنی پڕۆژەکانی ناوچەی کازمیە.