زاملی هەڵمەتێک ڕادەگەیەنێت بۆ چاککردنەوەی کۆڵانەکانی گەڕەکی طارق لە شاری سەدر

ناوخۆ
  • 30-04-2022, 17:05
  • +A -A

    بەغداد / INA 
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە هەڵمەتێکی ڕاگەیاند بۆ چاککردنەوەی کۆڵانەکانی گەڕەکی طارق لەشاری سەدڕ .
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە الزاملی بەیاوەری قیس الفرتوسی بریکارە هونەری کارگێڕیەکانی وەزارەتی سامانە ئاویەکان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەردانێکی گەڕەکی تاڕقی کرد لەشارۆچکەی سەدر بۆ بەدووداچونی پڕۆژەکانی شیاندنەوەی هەردوو ناوچەی حمیدیە و الدسیم و پاڕکی کەرتی ٣٨ ، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە هەموو ئامێرەکانی خزمەتگوزاری سەربە سامانە ئاویەکان بەفەرمانی وەزیر ئامادەکراون بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی ناوچەکە ، وتیشی ئەو ئامێرانە دەستیان بە ڕێکخستنی پڕۆسەی چاڵکردنەکە کردووە و گۆماوەکانیشیان لابردووەو پڕۆسەی پاککردنەوەیان دەست پێکردووە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە زاملی گوێی لە داواکاری هاووڵاتیانی گەڕەکەکە گرت کەلەدابینکردنی خزمەتگوزاریەکاندا چڕ دەبووەوە وەکو دانانی بگۆڕی کارەبایی قیرتاوکردنی کۆڵانەکان و شەقامە سەرەکیەکە تاکو کازحانەکان دابینکردنی پارچەزەوی بۆ بیناکردنی بنکەی تەندروستی و بۆ قوتابخانە و فراوانکردنی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ وخزمەتگوزاریەکای دی.
    هەروەها الزاملی لەناو نەخۆشخانەی ئەلعەتا کۆنگرەیەکی فراوانی بەست لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ڕەسافە و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سەدر بەڕێوەبەرەکانی شارەوانی سەدری یەکەم و دووەم قائمقامی سەدری یەکەم و دووەم بەڕێوەبەرانی ناحیەکان و ژمارەیەک لە بەرپرسان لە پەروەردە و لە پارێزگای بەغداد و لە ئەمیندارێتی بەغداو ژمارەیەکی دی لە نوێنەرانی ناوچەکان ، لەم کۆبوونەوانەدا زاملی هەڵمەتی  خزمەتگوزاری مەزنی ڕاگەیاند بۆ شیاندنەوەی گەڕەکی تاڕق ، بەهەمان  چەند پەیوەندیەکی تەلەفۆنی  ئەنجامدا لەگەڵ جەند بەرپرسێکی جێبەجێکار بۆ چارەسەر کردنی کێشە کتوپڕەکان ، لەهەمانکاتیشدا ڕێککەوتن کرا لەسەر دابینکردنی ١٠بگۆڕی کارەبایی و وایەرو ستوونی کارەبا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ گەڕەکی ئیمام ڕەزا وهەروەها ڕاکێشانی بۆڕی ئاوەڕۆ بۆ ناوچەکە.
    هەروەها داوای لەبەڕێوەبەری گشتی کرد کەڕووننامەکانی دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی نموونەیی تەواو بکات کە هۆدەی نەشتەرگەری و ڕەهۆڵی فریاکەوتن و کادری پزیشکی پسپۆڕ لەخۆبگرێت، بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی ناوچەکە .
    لەلایەکی دیکەوە زاملی ڕایسپارد کە کۆبوونەوەی خولی بکرێت لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆن دابمەزرێت لەژێر سەرپەرشتی خۆی و هەموو بەرپرسی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانی ڕەسافەو شارۆچکەی سەدر بەشداری تیادا بکەن، لەهەمانکاتدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە هەموو بە گیانی یەک تیم بەشداری لەم هەڵمەتەدا بکەین و واز لە بیرۆکراتیەت بێنین کێشەکان چارەسەربکەین.