بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابوری
  • 26-07-2022, 11:28
  • +A -A

    به‌دواداچوون - INA
     نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک، لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لە زیادبوونی کەمی پێداویستییەکان لە ژێر رۆشنایی ئەو بارودۆخانەدا کە پەیوەندییان بە ئۆکرانیا هەیە، بەو مانایەی نیگەرانییەکانی دابینکردن سێبەری لەسەر ترسی پاشەکشە کرد.
     نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بە رێژەی 1.66% بەرزبووەوە و گەیشتە 98.31 دۆلار.
     هاوکات بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی بلومبێرگ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.81% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 107.05 دۆلار.
     
     سەرچاوە: ئاژانسەکان