شایەتحاڵەکانی هێرشەکەی تورکیا : تۆپبارانەکە پاش هاتنی 20 پاسی گەشتیاران ئەنجامدرا

ئەمنی
  • 20-07-2022, 21:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شەیەتحاڵەکانی ڕووداوەکە وتیان کە هێرشەکە پاش هاتنەژوورەوەی 20 پاسی گەشتیاری دەستیپێکرد.
    یەکێک لەشایەتحاڵەکان بەکەناڵی 
    عێڕاقیەی وت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی زیاتر لە 20 پاس بووین کەچووینە ناوهاوینە هەوارەکە وپاش 15 خولەک هێرشەکە ئەنجامدرا کە پێنج موشەک بوون وئاڕاستەی مەدەنیەکان کران،برادەرێکم دەستی بڕدرایەوەو بەچاوی خۆشم بینیم کە پیاوێکی بەتەمەن لەگەڵ کچەکانی خۆی شەهیدبوو.
    شایەتحاڵێکی دیکەش وتی کە لەدەرەنجامی هێرشەکە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و لاشەی مردووەکان پارچەبوون.