وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانەکانی دەوحە بەردەوامی دەبێت

جیهانی
  • 29-06-2022, 17:40
  • +A -A

    بەدواداچون -INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە دانوستانەکانی دەوحە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی بەردەوامی دەبێت، ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکی دانوستانکاری ئێران و ڕێکخەری ئەورووپی بۆ دۆسیەکە بەڕێوەدەچێت.
     وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە کەناڵی ئەلعالەمی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، "لایەنەکانی ئێران و ئەوروپی لە ماوەی دوو رۆژدا لە دانوستانەکانی دەوحە لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان لە کەشێکی جدیدا گفتوگۆیان ئاڵوگۆڕ کردووە. 
     ڕوونیشی كردەوە كە "لە سەرەتاوە ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كرا كە دانوستانەكانی دەوحە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێت، و لە كەشێكی جددیدا بەردەوام دەبن. 
    بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە کە "ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی دانوستانكاری ئێران لە دەوحە، لەگەڵ ڕێكخەری کاروبارەکانی دانوستانەكانی ئەوروپا كۆدەبێتەوە.