دەسپاکی : ڕاگرتنی چەند سەرپێچیەک بەبەهای دووملیۆن دۆلار لە فڕۆکەخانەی نەجەف

ناوخۆ
  • 22-06-2022, 20:38
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە سێ ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە بۆ ڕاگرتنی جەند سەرپێچیەک بەبەهای دووملیۆن دۆلار لە فڕۆکەخانەی نەجەف.
    دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە وتی کە تیمی کارکردن لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی نەجەف توانی دەست بەسەر فەوتاندنێکی سامانی گشتی بگرێت لەپڕۆسەی
    دانانی بگۆڕی کارەبایی بۆ فڕۆکەخانەکە کەلەلایەن لێژنەیەکی ناوخۆوە جێبەجێدەکرا، بەگوژمەی بەستنی 540٫900 دۆلار.
    هەروەها بەیاننامەکە وتی کە تیمی لێکۆڵینەوە لە ئوپەراسیۆنێکی دیکەدا توانی ەند سەرپێچیەکی دی ڕابگرێت کە پەیوەندی بە دروستکردنی میچێک هەبوو بۆ دەروازەی فڕۆکەخانەکە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە تێچووی میچەکە 66٫700 دۆلاربووە بەڵام جێبەجێکردنەکە بەپێی یاسا کارپێکراوەکان نەبووە، ئاماژەشی بەوەدا کە تێبینی سەرپێجیەکان کراوە لە گرێبەندی نێوان کڵرگێری فڕۆکەخانەکە و کۆمپانیایەکی ئامێر و کەلوپەلی دەرمانڕێژی وسەرپەرشتیکردن بۆماوەی شەش مانگ بەگوژمەی 612٫ 560 دۆلار.
    بەیاننامەکە جەختی لەوەکردەوە 
    کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی لەمبارەیەوە ئامادەکراوە وپێشکەش بەدادوەری دادگا لێکۆڵینەوەی نەجەف دەکرێت و سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دەگیرێتە بەر.