دەستەی دەسپاکی گەندەڵیەکی گەورە لە کوفە ئاشکرا دەکات

ناوخۆ
  • 28-04-2022, 10:32
  • +A -A

    بەغداد /INA
    دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکاری کوفە گەندەڵیەکی بەبەهای دوو ملیار دینار ئاشکراکرد، ئاماژەشی بەوەکرد کە گەندەڵی و ساختەکردنی  لە (١٨١٤) مامەڵە و چەکی پارەدا دۆزیوەتەوە.
    بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەسپاکی کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت" ئاماژەی بەوەدا کەتیمی نووسینگەی دەسپاکی لەشاری نەجەف چەند زانیاریەکی بەدەست گەیشت کەتیایدا هاتووە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکاری کوفە ڕەتی کردووەتەوەکە شایستە داراییەکانی مەلەفەکانی خۆی ڕادەست بکات ، بەیاننامەکە ڕوونیکردەوە کە تیمەکە پاش پشکنین و لێکۆڵینەوەو بەدوودا چون چووە بەڕێوەبەرایەتیەکەو
    توانی دەست بەسەر (٩٠) چەکی پارەو (٩٩٤) دەفتەری چەک و(٧٣٠) مامەڵەدا بگرێت.
    بەیاننامەکە ڕوونی کردەوە کە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەریخستووە کە بەڕێوەبەرایەتیەکە پارەوپولی کۆگەکراوی نیە لە بانکی ڕافیدەین - لقی مسلم  ابن عقیل ، ئەویش لەبەر گەندەڵی و دزینی پارەکە ، وتیشی ئەو بڕەپارەیە بەچەند شێوازێک دزراوە لەوانە :ساختەکردنی چەکی پارە خەرجکراوەکان، بوونی جیاوازەکی زۆر لە نێوان بارستایی پارەکان و پاشکۆی چەکەکان و جگەلەوەش هەندێک چەک خەرجکراون کە بنەمایان نیە.
    هەروەها تیمەکە بۆی دەرکەوت کەمەلەفی جێبەجێکاری هەن کە پارەیان بۆ خەرجکراوە بەڵام دیسانەوە چەکی دیکەی بۆ دروست کراوە ، واتە دووجار پارەی بۆ خەرجکراوە ، ئەوەش ڕوونبووەتەوە کە تۆماری تایبەت بە حەواڵە خەرجکراوەکان و نەبوونی تۆمارێکی تایبەت بۆ پولە کۆگەکراوەکان بوونی نیە.
    هەروەها لقی ووردبینی دەرەکی لەنووسینگەی دەسپاکی ووردبینیەکی ئەنجام دا لەنێوان تۆماری وەرگیراو و خەرجیەکان و بەراووردکردنیان بۆ ساڵانی (٢٠١٨) و(٢٠٢٠) دەرەنجام بۆی دەرکەوت کە پارەدزراوەکان دەگەنە (١٫٩٦٨٫٧٢٢٫٩١٧) ملیار دینار ، ئاماژەشی بەوەدا کە بۆساڵەکانی دیکەش وردبینی هەر بەردەوامە.
    هەروەها دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بەوەدا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە ئامادەکراوە دەربارەی مامەڵە ساختەکان و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیەکە دەرچووە و گەشتی دەرەوەیان لێ قەدەغەکراوە ئەویش بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی٣١٥ لەیاسای سزادان.