ئەمیندارێتی گشتی :دەروازەی ئور چوار ئاستەنگ چارەسەر دەکات

ناوخۆ
  • 22-06-2022, 19:19
  • +A -A

    بەغداد/ـINA وسام الملا
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە میکانیزمی پڕۆژەی حکومەتی ئەلکتڕۆنی دەستنیشانکرد و قۆناغەکانی جێبەجێکردنیشی خستەڕوو.
    وتەبێژی ئەمیندارێتی حیدر مجید بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پڕۆژەی حکومەتی ئەلکتڕۆنی بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە یەکەمیان پڕۆژەی بەستنەوەی ئەمیندارێتی گشتیە بەسەرجەم وەزارەتەکانەوە ، هەروەها پڕۆژەی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە ئەلکتڕۆنیەکانە ، وتیشی کە پۆستەی ئەلکتڕۆنی بۆ 75 هەزار بەڵگەنامە بەکارهێنراوە لەنێوان ئەمیندارێتی گشتی و وەزارەتەکاندا.
    هەروەها وتی قۆناغی دووەم بەستنەوەی فەرمانگە ودەستە سەربەخۆکان و پڕۆگرامی حکومەتی ئەلکتڕۆنی لەخۆدەگرێت کە لە ئەمیندارێتی 
    گشتی ئەنجومەنی وەزیران دامەزرێنراوە و هەروەها دەروازەیەکی ئەلکتڕۆنی دەکرێتەوە کە 90 خزمەتگوزاری ئەلکتڕۆنی لەخۆدەگرێت .
    ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم دەروازەیە ئاسانکاری بۆ مامەڵەی هاوڵاتیان دەکات و گەندەڵی و بیرۆکراتی و ڕۆتین ناهێڵێت.