دەستەی دەسپاکی 28 فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ پلەباڵاکان لەمانگی پێشوو دەرکردووە

ناوخۆ
  • 20-06-2022, 10:50
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی دەسپاکی ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لایەنە دادوەریەکان 28 فەرمانیان دەرکردووە بۆ پلەباڵاکان لەمانگی پێشوودا.
    بەیاننامەی دەسپاکی کە کۆپیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لایەنەکانی دادوەری لەمانگی پێشوو 28 فەرمانی بانگهێشتکردنی دەرکردووە لەسەر جەند دۆسیەیەک کە بەڕێوەبەرایەتیەکان و نووسینگەکانی لێکۆڵینەوەی سەر بەدەستەکەلە بەغدادوپارێزگاکان
    لێکۆڵینەوەیان دەربارەیان کردووە.
    هەروەها وتی کە لەو بانگهێشتکردنانە چوار بڕیاری دەستگیرکردن و 24 فەرمانی بانگهێشتکردن هەبوونە لەماوەی (1-2022/5/31) .
    ئاماژەشی بەوەکرد کە فەرمانەکانی دەسگیرکردن پەرلەمانتارێکی ئێستاو دوو وەزیری پێشتوو وپێشترو 8 پارێزگاری گرتۆتەوە کە سیانیان پارێزگاری پێشوو بوونە پێنج پارێزگاری دیکەش کە پێشووتربوونە.
    هەروەها وتی فەرمانەکان لەماوەی مانگی ایار دا بووە کە پێنجیان ئێستا بەڕێوەبەری گشتین و9کەسیش کە بەڕێوەبەری پێشووبوونە.