دەستەی دەسپاکی ٥٧ فەرمانی دەسگیرکردن و بانگهێشتکردنی بۆ پلەباڵاکان دەرکردوە لەمانگی نیساندا.

ناوخۆ
  • 26-05-2022, 14:34
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لەمانگی نیسانی پێشوودا ٥٧ فەرمانی دەسگیرکردن و بانگهێشتکردنی بۆ پلە باڵاکان دەرکردووە.
    دەستەی دەسپاکی لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کە ٥٧ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنی بۆ پلەباڵاکان لەمانگی نیساندا دەرکردووە لەسەر چەند دۆسیەیەک کە بەڕێوەبەرایەتی ونووسینگەکانی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەسپاکی ماوەیەکە کاری تیادا دەکەن و حەواڵەی دادگایان کردووە ڕوونیشی کردەوە ئەم فەرمانانە بۆ ٥٥ لە گەورە بەرپرسیان دەرچووە لە مێژووی ٣٠/٤/٢٠٢٢ کە چوار فەرمانی دەسگیرکردن و ٥٣ بانگهێشتکردنن.
    هەروەها وتی کە فەرمانەکان هەندێکیان ئەندامانی پێشووی پەرلەمانیش دەگرێتەوە لەگەڵ وەزیرێکی پێشوو و چوار وەزیری پێشووتر و بریکاری وەزیری پێشووتر ، ڕوونیشی کردەوە کەفەرمانەکان حەوت بەڕێوەبەری گشتی ئێستاو یازدەی پێشوو وسێ بەڕێوەبەری گشتی پێشووتر دەگرێتەوە هەروەها دووپارێزگاری ئیستا ودووی پێشوو چوار پارێزگای پێشووتر وسێ ئەندامی ئەنجومەنی پێشووی پارێزگا دەگرێتەوە.