خوێندنی باڵا وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەكات و دەڵێت: ئامادەكاری تەواوكراوە

ناوخۆ
  • 11-06-2022, 21:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ شەممە، وادەی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد و تەئكیدیشیكردەوە كەئامادەی تەواوی كردووە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: 
    بەپێی كاتەكانی ساڵنامەی زانكۆ بۆ ساڵی خوێندنی 2022 - 2021 و تەواوكردنی پێداویستی و میكانیزمەكانی خوێندنی یەكپارچە كە تێیدا ستافی فێركردن لە كۆلێژ و پەیمانگاكان پێنج ملیۆن و حەفتا و شەش وانەی زانستیان لە بواری پزیشكی و تەندرووستی و ڤێتەرنەری و ئەندازیاری و زانستی و مرۆیی پێشكەشكردووە، زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان لەڕۆژی یەكشەممەی 2020 / 6 / 12 ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی و ساڵانە بەپێی ئەو سیستمە خوێندنانەی كە لەدامودەزگاكانی زانكۆدا پەیڕەوكراون لەكاتێكدا ژمارەیەك زانكۆ و كۆلێژ بەردەوامن تاقیكردنەوەكانیان كە هەفتەیەك لەمەوبەر لەسەر بنەمای ئەو دەسەڵاتانەی كەپێیاندراوە بەرواری تاقیكردنەوەكان پێشكەش بكەن.
    ئاشكراشیكرد: زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان بەردەوامن لە تاقیكردنەوەی ڕۆژژمێری خۆیان بۆ فاكەڵتیەكانی پزیشكی و ددان و دەرمانسازی و پەرستاری كە بە دوو بابەتی تایبەتمەندەوە هاتوون بۆ قۆناغە باڵاكانی سەرەوەی قۆناغی یەكەم، لە كاتێكدا كۆلێژە پزیشكییە حكومیەكان تاقیكردنەوەیەكی هەڵسەنگاندنی گشتگیر دەكەن بۆ خوێندكارانی قۆناغی شەشەم بۆ پشكنین و قەڵاكردنی دەرهاویشتەكانی گروپی پزیشكی و باشتركردنی كاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر خزمەتگوزاری كۆمەڵگا.

    ئاشكراشیكرد: تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ماوەی سێ هەفتە دەخایەنێت تا 2ی تەممووز كە پشووی هاوینە بۆ مامۆستایان و خوێندكاران لە 3ی تەمووزەوە تا 1ی ئەیلول دەستپێدەكات، لە كاتێكدا زانكۆكان لە 2ی تشرینی یەكەم ساڵی نوێی خوێندنی 2022 - 2023 دەستپێدەكەن و ئامادەیی تەواویان كردووە.