سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کۆبۆەوە

سیاسی
  • 11-06-2022, 19:59
  • +A -A

    هەولێر INA
    مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەڵال تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
    لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا حکومەتی هەرێم، کارنامەیەکی چاکسازی هاوبەشی هەیە کە هی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و پێویستە وەک یەک تیم، بە هاوکاری و پشتیوانیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان، کار لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەن. 
    شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.