بافڵ جەلال تاڵەبانی: پیلاندانان بەرامبەر خەڵکی سلێمانی و دەستبردن بۆ بژێوی ژیانی هێڵی سوورە

سیاسی
  • 28-04-2022, 22:52
  • +A -A

    هەولێر- INA
    بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ھەولێر لەگەڵ نوێنەرو نێردەی دیپلۆماسی وڵاتانی بیانی و رێكخراو و ئاژانسە نێودەولەتییەكان لە ھەرێم كۆبووەوە و ڕایگەیاند بەرامبەر ئەو دۆخەی بەسەر سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕیندا سەپێنراوە بێدەنگ نابین و هەموو ئەگەرەكان لەبەردەمماندا كراوەیە.
    لە راگەیەندراوێكدا نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە:، ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە ھەولێر لەگەڵ نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتانی بیانی، رێكخراو و ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان لە ھەرێم كۆبوەوە، لە كۆبونەوەكەشدا هەریەك لە رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئەمین بابە شێخ، د.سۆران جەمال تاھیر و  پۆڵا تاڵەبانی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و فریاڵ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی ئامادەبون.
    بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی دۆخی سیاسی ھه‌رێم، عێراق و پرسی ھه‌ڵبژاردن هه‌ڵوه‌سته‌یكرد و به‌ڕاشكاوی ھه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی خسته‌ڕو و رایگه‌یاند، "یه‌كێتی ھێزێكه‌ قورسایی سیاسی خۆی ھه‌یه‌ و له‌ناو ھاوكێشه‌ ناوخۆیی، عێراقی و جیھانییه‌كانیش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌، سه‌رۆك مامجه‌لال پاشخانێكی سیاسیی گه‌وره‌ و په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ دروستكردوه‌، ئێمه‌ش جگه‌ له‌ پاراستنی، په‌ره‌پێده‌ر و درێژه‌پێده‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ده‌بین له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵا و هاوبه‌شه‌كان".
    سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشكرایكرد، "زۆرینەی ھێز و لایەنە سیاسییەكانی ھەرێم لەگەڵ گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردن و داڕشتنەوەی یاسایەكی نوێدان، بەشێوەیەك كە بوار بۆ ساختەكاری نەمێنێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاك بكرێتەوە، پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان بن نەوەك هێز و لایەنی تر نوێنەرایەتییان بكەن، هەروەها لەبەر ئەوەی یاسای هەڵبژاردن رەهەندێكی نیشتمانیی هەیە، دەبێت بە سازان چارەسەر بكرێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە ئاشكرا رایگەیاندوە كە ئەو یاسایە موڵكی هیچ حزب و لایەنێك نییە و دەبێت بە رێككەوتن و كۆدەنگی نیشتمانیی دەربچێنرێت".
    بەپێی راگەیەندراوەكە، لەبارەی ئەو بارودۆخە داراییەش كە بەسەر سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕیندا سەپێنراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەك بەرامبەر نادادی، ناشەفافی، قۆرخكاری، جیاكاری و بەهەدەردانی داهاتی گشتی بێدەنگ نابین و هەڵوێست و پەیامی خۆمان لەوبارەیەوە گەیاندوە، پیلاندانان بەرامبەر خەڵكی ئەم سنورە و دەستبردن بۆ بژێوی ژیانی خەڵكەكەی هێڵی سورە، خەڵكەكەمان گلەیی و داواكارییەكانیان ئاڕاستەی ئێمە دەكەن و ئێمەش بەرامبەر ئەو دۆخە بێدەنگ نابین و هەمو ئەگەرەكان لەبەردەمماندا كراوەیە".
    لەدرێژەی كۆبونەوەكەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە پرسی غاز و هەناردەكردنی هەڵوەستیكرد و وتی، "دەبێت گرێبەست و شێوازەكەی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان رونبكرێتەوە و نامانەوێت مەینەتییەكی تر بەسەر هەرێمەكەماندا بهێنین، بە شەفافی كار لەسەر ئەم كەیسە بكرێت و هاوڵاتییانی كوردستان بەشێكبن لە پرۆسەكە، هەمو هەوڵێكیش لە دەرەوەی ئەم داواكارییانە ئەوا رون و ئاشكرا رایدەگەیەنم، دەبێت بەسەر لاشەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا بۆری غاز هەناردەی دەرەوە بكرێت، ئەمەش داواكاری خەڵكی كوردستانە جێبەجێی دەكەم و لەبەرامبەر ژیانی خەڵك و ئایندەی گەلەكەماندا، بێدەنگی و شەرمەزاری هەڵنابژێرم.
    سەبارەت بە پرسی نەوت و بەهەدەردانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی ئاشكرا كرد و وتی، "بەداخەوە بەشێك لەو كۆمپانیایانەی لەبواری نەوتدا كار دەكەن لەلایەن حزبەوە ئاڕاستە دەكرێن و بۆ بەرژەوەندی كەسیی بەكاردەهێنرێن، بەردەوامبونی ئەم دۆخەش قبوڵ ناكەین و رێگەنادەین هیچ هێز و لایەنێك لەسەر قوت و ژیانی خەڵك خۆیان دەوڵەمەند بكەن".
    تالَةباني لةرِيَطاي نويَنةر، نيَردةي ديثلؤماسي ولَاتاني بياني، ريَكخراو و ئاذانسة نيَودةولَةتييةكانةوة ثةياميَكي توند و روني ئارِاستةي ئةو لايةنة كرد كة بة مةرام و ثيلان دةيةويَت دؤخي ھةريَم بة تايبةت سليَماني، ھةلَةبجة، طةرميان و راثةرِين بشيَويَنن و طةمارؤي داراييان بخةنةسةر و رايطةياند، "يةكيَتي ئةو هيَزة نيية كة ثاشكؤيةتي و ئيستيفزاز لة هيض هيَز و لايةنيَك قبولَ بكات، برِوامان بةخةباتي ديموكراسي هةية و بةهةمو شيَوةيةك خؤسةثيَني و تاكرِةوي رةت دةكةينةوة، بةلَام بؤ راستكردنةوةي هةلَةكان، هةمو هةنطاويَك دةطرينةبةر لةثيَناو ذيان و طوزةراني خةلَكي خؤمان".