لە ناو باڵاخانەیەکی ناوچەی مەنسوڕلەبەغدا ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە

ناوخۆ
  • 9-06-2022, 10:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئاگرێکی گەورە لە باڵاخانەیەکی ناوچەی مەنسووڕ کەوتووەتەوە.
    بەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئاگرێکی گەورە لەباڵاخانەیەکی ناوچەی مەنسووڕ کەوتوەتەوە لە شاری بەغدادوزیانی مادی لێکەوتووەتەوە ، بەیاننامەکە وتی تیمەکانی بەرگری شارستانی خرانە ئامادەباشیەوە
    بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.