کەوتنەوەی دوو ئاگر لە شاری نەجەف و بەغدا کۆنترۆڵکران

ناوخۆ
  • 24-04-2022, 22:20
  • +A -A

    بەغدادـ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە ، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، دوو ئاگریان کۆنتۆڵکردەوە کە یەکێکیان لە ناو قوتابخانەی تەبووک لە نەجەف کەوتەوە و ئەویتریش لە شوقەکانی زەیونەی  بەغدای پایتەخت.  
    لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(INA) "ھاتوە کە تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان کۆنتڕۆڵی ئاگرێک بکەن لە ناو ژوورێکدا لە ناو قوتابخانەی سەرەتایی کچانی تەبووک لە گەڕەکی ئەلنەوت لە پارێزگای نەجەف لە ئێوارە ئەمرۆ کەوتبوویەوە"
    ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە:"کە تیمەکانی بەرگری شارستانی بە پەلە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بەبێ ھیچ زیانێکی گیانی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و یەنھا زیانی ماددی بەر کەل و پەل و شوێنی ئاگرەکە کەوتوە ، ھاوکات هۆکاری ڕووداوەکەشی گەراندەوە بۆ شۆرتی کارەبایی .
    لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا  ئاماژە بە کەوتنەوەی ئاگرێکی دیکە لە شوقەکانی زەیونەی بەغدا کراوە و تیایدا ھاتوە کە  : "تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرێکیان کۆنترۆڵکردوە  کە لە نهۆمی دووەمی یەکێک لە ئاپارتمانەکانی زیۆنە بەبێ هیچ  زیانێکی گیانی ."