وەزیری دارایی: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یاسایی و شەرعی نیە

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 6-06-2022, 21:58
  • +A -A

     بەغداد / INA

    وەزیری دارایی علی علاوی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئاشکرایکرد کە بڕی پارەی دابینکراو بۆ ئاسایشی خۆراک بۆی هەیە ڕێکبخرێتەوە.
    لەکاتێکیشدا مشتومڕ لەسەر دۆسیەی وانەبێژان و چارەنووسیان یەکلاکردەوە ئاماژەی بە یاسای بودجەی ساڵی 2022 کرد کە جێگۆڕی نیەو دامەزراندنی گرێبەستەکان لەخۆدەگرێت.
    یاسای ئاسایشی خۆراک.
    علاوی لەچاوپێکەوتنێکی فراواندا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە یاسای ئاسایشی خۆراک 26 ترلیۆن دینارە ئەویش پاش یەکلاکردنەوەی دۆسیەی وانەبێژان و بڕیاری 315 ڕوونیشی کردەوە کە یاساکە دامەزراندنی گرێبەستەکان و وانەبێژان ناگرێتەوە بەڵکو تەنها دەیانگونجێنێت.
    هەروەها وتی کە پێشکەشکردنی یاساکە لەلایەن حکومەتەوە پێش بڕیاری دادگای فیدڕاڵی
    نەخشە بۆکێشراوبوو بۆ پاڵپشتکردنی توێژە لاوازەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونی نرخەکان لەدەرەنجامی جەنگی ئۆکڕانیا و پاڵپشتکردنی کەرتی کشتوکاڵ دۆزینەوەی دەرفەتی کار لەپڕۆژەبچووک ومامناوەندیەکان ، وتیشی کە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی هیچ دەرفەتێک نادات بۆ چارەسەرکردنی دواخستەکان بەتایبەتی شایستەکانی گازی ئێرانی کەلە ساڵی 2020 ەوە کەڵەکەبووە.
    ڕوونیشی کردەوە کە مەبەست لەم یاسایە کۆگەکردنی گەنمیشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی ئایندە و ئەم یاسایە لەباتی بوودجەی ساڵی 2020 نییە.
    علاوی ڕوونیکردەوە کە یاسای ئاسایشی خۆراک کەلە حکومەتەوە پێشکەش کرا چەند بابەتێکی بۆزیادکرا کە پەیوەندی 
    بەئاسایشی خۆراکەوە نیە، ئاماژەشی بەوەکرد کە حکومەت ڕەزامەندی دەربڕیبوو  
    لەسەر بەندە سەرەکیەکانی یاساکە کەلەپەرلەمانەوە پێشکەش کرا.
    ئاماژەشی بەوەدا کە وەزارەتی دارایی پلانی ئامادەکراوی هەیە گەر تانە لە یاساکەبدرێت بەڵام لەم حاڵەتەدا داتەپینی ئابووری سەرهەڵدەدات ، ئاماژەشی بەوەدا کە یاساکە هیچ پشکێکی بۆ کوردستان دیاری نەکردووە.
    یاسای بودجە و دامەزراندنی گرێبەستەکان
    علاوی ڕوونیکردەوە کە یاسای بودجە گوزارشت لە ڕوانگەی دەوڵەت دەکات لەڕووی ئابووری وپڕۆژەکانی وەبەرهێنانەوە جگەلەوەش دۆسیەکانی ئایندە و لایەنی بەگەڕخستن چارەسەردەکات و یاسای ئاسایشی خۆراک جێی ناگرێتەوە، ڕوانگەی ئابووریش حکومەت لەگەڵ یاسای بودجەی ساڵی 2021 مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و ئەمەش ناکرێ بەردەوام بین لەسەری لەبودجەی ساڵی 2022.
    هەروەها ئاماژەی کرد بۆ ئەوەی کە بودجەی گشتی ساڵی 2022 وەزارەتی دارایی لەمانگی ئازاری پێشووەوە ئامادەی کردووە بەپێی نرخی 60 دۆلار بۆهەر بەرمیلێک نەوت کەدەگاتە 150 ترلیۆن دینار کەلەوانەیە بڕێکی کەمی قەرز لەخۆبگرێت، وتیشی کە هەمواری یاساکە دەکرێتەوە بەگوێرەی گۆڕانکاریەکان وبەپێی نرخی نەوت.
    هەروەها ڕوونیکردەوە کە بوودجەی ساڵی 2022 لەوانەیە پلەی دامەزراندن لەخۆبگرێت بۆ گرێبەستەکان بۆهەموو ئەوانەی خزمەتی دووساڵیان هەیە.
    بەکارهێنانی زیادەی نەختینەیی
    هەروەهاوەزیری دارایی وتی کە عێڕاق ئەنتەلای دارایی نیە چونکە پاش سێ مانگ داهاتی هەناردەکان وەردەگیرێن ، لەوانەشە کە زیادەکە لەئێستاوە دەستپێبکات وبگاتە دوو ملیار دۆلار مانگانە، ڕوونیشی کردەوە کە بەشێک لەو زیادەیە لە بنەوانەی سنووقێکی سەروەریدا بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و دووبارەنەبوونەوەی کێشەی دواکەوتنی مووچە، هەروەها عێڕاق ئێستا لە بارودۆخێکی دارایی باشدایە و یەدەگی دراوی بیانی دەگاتە 80 ملیار دینار ئەمەش نیازمەندی عێڕاق لەڕووی هاوردەوە بۆماوەی ساڵێک دابیندەکات.
    ڕوونیشی کردەوە کە بۆپارێزگاریکردن لە میچی خەرجیەکان واباشترە کە یاسایەک دابڕێژرێت بۆ دروستکردنی سندوقی نەوەکان ، بەڵام گەر ئەمەنەکرا ئەوا وەزارەتی دارایی دەتوانێت بەڕێوەیبەرێت ئەویش بەگوێرەی ئەو نەختینەیەی لە بن دەستدا دەبێت.
    هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یاسایی و شەرعی نیە،هەروەها علاوی وتی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە نەوتی هەرێم وەزارەتی دارایی ناچاردەکات بەرکەوتەکانی ئەم بڕیارە بەهەند وەرگرێت و پشکی ٪12 یلێ قەدەغەبکات ، گەر نەگەینە بڕیارێک دەربارەی بەستنەوەی هەناردەکانی نەوتی هەرێم بە حکومەتی فیدڕاڵی کەلە کۆمپانیای سۆمۆدا بەرجەستە دەبێت، ئاماژەشی بەوەدا کە هەناردەی نەوتی هەرێم پاش بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بەناشەرعی بەڕێوەدەچێت، لەبەرئەوە ناکرێ بڕە پارەی پشکی هەرێم دابینبکرێت گەرهەناردەی نەوتی هەرێم بەدەست سۆمۆوە نەبێت.
    دۆسیەی فەرمانبەران
    علاوی لەدیدارەکەدا وتی دواهەمین ئاماری مووچەخۆرانی دەوڵەت بەهەموو توێژەکانیانەوە گەیشتوەتە حەوت ملیۆن فەرمانبەر بەپێی دواهەمین ڕووننامەکانی وەزارەتی دارایی، ئاماژەشی دا کە کارێکی بردەوام دەکرێت بە نمرەی فەرمانبەری و باجدان ئەمەش دۆسیەی دوومووچەیی کۆتایی پێدێنێت.
    کارکردن بەسیستەمی ئەلکترۆنی بۆ پێدانی قەرز علاوی ڕوونیکردەوە کە کارکردن بەسیستەمی ئەلکتڕۆنی بۆ بەخشینی قەرز بۆ فەرمانبەران وهاووڵاتیان لە بانکە حکومیەکان ولە بانکی ڕافیدەین نزیکبووەتەوە ئەویش پاش چارەسەرکردنی دۆسیە هونەریەکانی پەیوەست بە بەڵێندەری بەڕێوەبردنی سیستەمە ئەلکترۆنیەکە ، ئاماژەشی دا بەوەی کە سووی بانکی لەسەر قەرزەکان بەشێوەیەک بەڕێوەدەبرێت کە هیچ لایەک زەرەرمەند نەبێت و ڕەچاوی پێشبڕکێ وهاوسەنگی بازاڕوتێچووەکان دەکات.
    هەروەها علاوی وتی کە داهاتە دەستەبەربووەکانی خانووبەرەکانی دەوڵەت بۆساڵی2021 و چارەکی یەکەمی ئەمساڵ دەگاتە100 ملیۆن دۆلار.