تەندروستی: 105 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كرد

ناوخۆ
  • 2-06-2022, 19:23
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 105 تووشبووی نوێی ڕاگەیاند لە چوارچێوەی دۆخی  ڕۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵاتدا.
     وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە كە 105 تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە، و 101 كەس چاكبوونەتەوە.
    و ئاماژەی بەوەشكردووە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی مردن بە كۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاكان تۆمار نەكراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە ژمارەی ئەو كەسانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووەتە 11521 كەس.