تەندروستی: 108 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار دەكات

ناوخۆ
  • 26-05-2022, 16:43
  • +A -A

    بەغداـ  INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی دۆخی ڕۆژانەی پەتای كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كەبەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA) گەیشتووە رایگەیاندووە : 108 تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە، هەروەها 113 كەسیش چاكبوونەتەوە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لەماوەی 24كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان لە سەرتاسەری وڵات تۆمارنەكراوە، ئاماژە بەوەشكراوە كۆی ئەو كەسانەی ئەمڕۆ ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە، گەیشتووەتە 14 هەزار و 132 كەس.