تەندروستی : 77 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

ناوخۆ
  • 22-05-2022, 17:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی تەندروستی دۆخی پەتای ڕۆژانەی كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
     وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا كەبە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: كە (77) تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، و 165 كەسیش چاكبوونەتەوە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: وەزارەتەكە هیچ حاڵەتێكی مردنی بە كۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاكان تۆمار نەكردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە (7) هەزار و (565) كەس كە لە ماوەی (24)  كاتژمێردا ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە،دوێنێ لە عێراق 78 حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.