لە بەندەری ئومقەسر 29 كۆنتێنەری ماددەی مەترسیدار بەتاڵكرانەوە

ئەمنی
  • 17-05-2022, 18:43
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ سێشەممە، بەتاڵكردنەوەی 29 كۆنتێنەری ماددەی مەترسیداری لە بەندەری ئومقەسری باكور راگەیاند.
    وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكان عەلائەدین ئەلقەیسی، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لیوا عومەر عەدنان وائیلی سەرۆكی دەستەكە بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئومقەسریباكوری راسپارد بۆ بەتاڵكردنەوەی (29) كۆنتێنەر لە (ماددە كیمیاییە مەترسیدارەكان) كە ماوەی یاساییان تێپەڕاندووە و ڕێگەپێدراو نیە لە بەندەرەكە بمێنێتەوە، ئەم بڕیارەش بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە (18) بۆ ساڵی 2022 بەهەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی بەندەر بەسەرۆكایەتیی لیژنەیەكی باڵای فەرماندەیی لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.
    ئاشكراشیكرد: ئەو ماددانە گوازراونەتەوە بۆ شوێنێكی دیاریكراو دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون و بۆ خۆلادان لە هەر ڕووداوێك كە كاریگەری لەسەر سەلامەتی بەندەرەكان و كرێكارەكانیان و هاوڵاتیان هەبێت.