بەندەرەكان : بەتاڵكردنی 52 كۆنتێنەری مەترسیدار لە بەندەری ئوم قەسری باشوور

ناوخۆ
  • 17-05-2022, 11:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەسەڵاتی بەندەرەكانی سنوور چۆڵكردنی 52 كۆنتێنەری مەترسیداری لە بەندەری ئوم قەسری باشووری پشتڕاستكردەوە.
    سەرۆكی دەستەی بەندرەە سنووریەكان، لیوا عومەر عەدنان ئەلوائیلی لەراگەیەندراوێكدا كەگە یشتووتە بە ئاژانسی هە واڵی عێراقی (INA) رایگە یاند: لە بە ندە ری ئوم قسری باشووری باشووری 52 كۆنتێنەری مەترسیدار چۆڵكراون.
    دوێنێ دووشەممە، شانەی راگەیاندنی حكومەت رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی بەندەری بەندەری باكووری ئوم قەسر دەستیكردووە بە چۆڵكردنی (20) كۆنتێنەری جێهێڵراو كە لەو ماوەیە یاساییە تێپەڕیوە كە رێگەیان پێداوە لە بەندەرەكە بمێننەوە بەبێ ئەوەی راوێژ بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن، هەروەها ماددەی كیمیایی مەترسیداریان تێدایە.
    وە شانەكە ئاماژەی بەوە كردووە، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) كەوتووە، كە ئەم ڕێكارە لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆكی دەسەڵاتی بەندەرەكانی سنوور، لیوا دكتۆر عومەر عەدنان ئەلوائیلی هاتووە، و لەسەر بنەمای فەرمانی دیوانی ژمارە 18ی ساڵی 2022.