بەرگری شارستانی دەست بە پتەوکردنی پشتێنەی سەوزدەکات

ناوخۆ
  • 5-05-2022, 13:47
  • +A -A

     بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە دەستیکرد بە پتەوکردنی پشتێنەی سەوز لەشارەکاندا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی خۆڵبارین.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت  ئاماژەی بەوەدا کە دەستی بە پتەوکردنی پشتێنەی سەوز کردووە لەدەوروبەری شارەکانی عێڕاق ولەسرجەم پارێزگاکاندا ئەویش بەناشتنی درەختی ئەبیزیا کەچواروەرزە بە سەوزی دەمێنێت.
    هەروەها وتی کە بەڕێوەبەرایەتیەکە کادیرانی خۆی لەسەرانسەری عێڕاق خستۆتە بەرئەم هەڵمەتە و برکە ئاویەکانی ئامادەکردووە بۆ ئاودێری درەختەکان و چاندنی نەمام هەمبەر به جووڵەی ڕەشەبای خۆڵاوی بۆکەمکردنەوەی کاریگەریەکانی خۆڵبارینەکان لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان.
    بەرگری شارستانی چەند ڕێنماییەکی دەرکردووە کەپێویستە هاووڵاتیان پەیڕەویان لێ بکەن لەکاتی هەڵسانی ڕەشەبا خۆڵاویەکاندا
    بۆپاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان لە خنکان و تەنگەنەفەسی وهەروەها تیمی فریاکەوتنیشی ئامادەکردوە بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان بۆنەخۆشخانەکان.