چەند کۆششێک لەئارادان بۆ زیادکردنی مووچەی خانەنشیی کرێکاران بۆزیاتر لە ٥٠٠ هەزاردینار

ناوخۆ
  • 1-05-2022, 13:48
  • +A -A

    بەغداد ـ INA ٱمنه السلامی
    سەرۆکی یەکێتی گشتی سەندیکاکانی کرێکاران لەعێڕاق ستاردنبوس ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە خۆپیشاندانەکانی تشرین و کۆڕۆنا دەرکردنی یاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتیان دواخست و وتیشی کەکۆششگەلێک لەئاراداهەن بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینی کرێکاران.
    هەروەها دنبوس بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە یەکێتیەکە زۆرلە دەسکەوتی بۆ چینی کرێکاران تۆمارکردووە لەعێڕاقدا لەوانە یاسای کار  کە بەردەوامین لەگەڵ هەردوو ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی وکاری عەرەبی کە تایبەتمەندن لە بوارە.
    هەروەها وتی یەکێتیەکەمان کاری لەسەر دەرچواندنی یاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتی کرێکاران کردووە ، بۆئەم مەبەستەش چەندین خولی لە بەغدادو هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن ئەنجامداوە بەهاوکاری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی شارەزایان لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ویەکێتی گشتی سەندیکاکانی کرێکاران لەعێڕاق و یەکێتی پیشەسازیەکان  بۆ دابینکردنی دڵنیایی گشتی عێڕاقی پاش حانەنشینی.
    ئاماژەشی بەوەدا کە بارۆدۆخی سەختی عێڕاق ئەم یاسایەی دواخست کە بڕاستێندرێ و جێبەجێبکرێت و وتی کە یەکێتیەکەمان کۆششەکانی خستوەتە گەڕ لەگەڵ پەرلەماندا بەتایبەتی لێژنەی کاری پەرلەمان لەپێناو دەرکردنی یاسایەکی خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتی لەپێناو باشترکردنی بارودۆخی چینی کرێکاران.
    ئاماژەشی بەوەکرد کەلەساڵی ٢٠٠٣ەوە گرفتێک لەئارادایە کە بڕی ١٢٥هەزاردینارە بۆ کرێکاری عێڕاقی کەبەپارەیەکی ئێجگار کەم دادەنرێت ، وتیشی زۆر کارکراوە لەپێناو بەرزکردنەوەی ئەم ڕێژەپارەیە و بۆ ٢٥٠هەزار دینار بەرزکراوەتەوە ئەویش پاش کۆششێکی زۆر ئەوجا پاشان لێژنەیەک پێکهێنرا بۆ بەرزکردنەوەی کرێکان بۆ ٣٥٠هەزاردینار و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاری لەسەردا.
    سەبارەت بەژمارەی کرێکارانی سەر بەوەزارەتەکانیش وتی یەکێتیەکەمان سندووقی خانەنشینی ودڵنیایی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران هەیە بەڵام سنوقەکە بلم دووساڵەی پێشوو تەنها ٣٥٠هەزارکەسی هەبووە پاش ئەوەی کە٢٥٠هەزارکەس بوون ئەمەش ژمارەیەکە کە شایانی کرێکارانی عێڕاق نیە چونکە چینی کرێکاران چارەگە ملیۆنێکیان دڵنیاییان بۆ دابینکراوە کەچی ژمارەیان پازدە ملیۆنە ئەمەش بەکارەسات دادەنرێت.
    دنبوس وتی زۆر لە کرێکاران نازانن بچنە ژێر دڵنیایی کومەڵایەتیەوە لەبەر ەند هۆکارێک لەوانە ترسان لەخاوەنکارەکە لەوەی بڕەپارەیەک بە دڵنیایی بدات کە مووچەی کرێکار ٣٠٠هەزاربوو پاشان بۆ ٥٠٠هەزاردینار بەرزکرایەوە لەداهاتوودا بەرزتریش دەکرێتەوە.
    هەروەها وتی ئەوکرێکارانەیکە بە کرێ کاریان دەکرد وپاشان کرانە گرێبەست و پاشان لە فەرمانگەکانی حکومەت دامەزرێنران و هەموو ئەو کرێکارانەی کە یاسای ٣١٥دەیانگرێتەوە لەداهاتوودا دادەمەزرێنرێن .
    دەربارەی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر کرێکاراندا وتی کە چەند دەسپێشخەریەک لە شارەکانی کەربەلاونەجەف و پارێزگاکانی دیکەشدا هەبووە بۆ پارچەزەوی و ئەم مەسەلەیە پەیوەندی بە دەسەڵاتی خۆجێیەوە هەیە لەشارەکانی دیوانییەو موسەننا نەجەف و کەربەلا پێنج هەزار پارچەزەوی دابەشکراوە بەسەر کرێکاراندا.
    لەکۆتاییدا باسی لەچەند سکاڵایەک کرد دژبە خاوەن چەند کارگەیەک کە مووچە بە کرێکارەکانیان نادەن و  وتی دادگاکانی کاری عێڕاقی دادوەری پسپۆڕیان لەم بوارەتیادایە و یەکێتیەکەشمان نوێنەریان لەو دادگایانەدا هەیە و مافەکان بۆ کرێکارەکان بەشێوەیەکی یاسایی دەگەڕێننەوە.