لێژنەی باڵای ئاو بەسەرۆکایەتی کازمی کۆدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 11-05-2022, 17:31
  • +A -A

    بەغداد /INA
    لێژنەی باڵای نیشتیمانی ئاو ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی گرێداوچەند بڕیارێکی دا .
    بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ لێژنەی باڵای نیشیمانی ئاو کەتێیدا گفت و گۆ دەربارەی پێشهاتەکانی ئەم بابەتە کرا بۆ زامنکردنی پشکەکانی ئاو بۆ عێڕاق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا .
    هەروەها کۆبوونەوەکە باسی لەئامادەگی وەزارەتەکان و پێداویستیە پەلەکانی هاوڵاتیان و پارێزکاکان  کرد بۆ دابینکردنی ئاو ، لەم بارەیەوە کازمی کۆبونەوەکەی ئاڕاستە کرد کە پێویستە بەزووترین کات ئاو دابینبکرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان.
    هەروەها سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە قەیرانی گۆڕانی کەش وهەوا کاریگەری لەسەر ئاویش هەبووە 
    لەسەرانسەری جیهاندا پێویستیشە کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و دەوڵەت تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ کۆششەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ جێبەجێکردنی پلانی دابەشکردنی سامانی ئاو و مسۆگەرکردنی پشکی ئاویش بۆ کشتوکاڵ و  ئاودێری .
    هەروەها لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە کۆمەڵە بڕیار و ڕاسپاردەیەک لەم کۆبوونەوەیەدا دەرکرا بۆ چارەسەرکردنی کەمئاوی کەپێویستە پارەیان بۆ دابین بکرێت و هەروەها بەنداوی بچووکیش دروست بکرێت و پابەندیش بین بە پلانی کشتوکاڵی ، بەهەمان شێوەش لەکۆبوونەوەکەدا چەندبڕیارێک دەرکرا بۆ پاڵپشتکردنی جووتیارو
    پارێزگا زیانبەرکەوتووەکان بۆ پەیڕەوکردنی چەند ڕێکارو شێوازێک بۆ بەکارهێنانی سامانی ئاو تاکو ئالوودەبوون کەمتر ببێت و پێشێلکاریەکان لاببرێن هەروەها چەند ڕێکارێک بگیرێنە بەر بۆ بەستنەوەی پڕۆژەکانی داچۆڕاندنی ئاو لە وێستگەکانی بنەڕەتیەکان بۆ دابینکردنی ئاو بۆ هاووڵاتیان.