لە ناحیەیەكی سەر بە پارێزگای هەوڵیر ژنێك لە لایەن پیاوەكەیەوە كوژرا

ناوخۆ
  • 9-05-2022, 07:57
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە لە ناحیەی شەمامكی سەر بە پارێزگای ھەولێر ژنێكی تەمەن ٣٣ ساڵ لەلایەن ھاوسەركەیەوە كوژرا و پۆلیسی پارێزگاری ھەولێریش زانیاری لەبارەی رووداوەكە ئاشكراكرد و رایگەیاند، رووداوەكە بەھۆی كێشەی خیزانییەوە بووە.
    بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە گەڕەكی تەعجیلی نوێ لە ناحیەی شەمامك ژنێكی تەمەن ٣٣ ساڵ بە ناوی "بەھار زەكەریا فەتاح "كوژرا و ھێزەكانیان دەستبەجێ گەشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.
    بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، دوای بەدوواداچوون بۆ ڕووداوەكە ھێزەكانیان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە كەمتر لە پێنج سەعات ھاوسەرەكەی بەناوی (ا. ڤ. م.) دەستگیر بكەن.
    رونشیكردەوە، ھاوسەرەكەی لە ئاكامی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر كێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.