چیرۆکی ئەو دوو ژنە بیانییەی لە هاوسەرە داعشەکانیان جیابوونەوە

  • 14-08-2018, 00:00
  • +A -A

    وێڕای نامۆبوونی چیرۆکەکەی سالی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەگمەن نەبووە، تانیا جۆیا ژنە موسوڵمانێکی بەریتانیە و ١٥ ساڵ لەمەوبەر روویکردۆتە تێکساس و هاوسەرگیری لەگەڵ هاووڵاتی ئەمریکی جۆن جۆرجڵاسدا کردووە کە هاتبووە سەر ئاینی ئیسلام. هەریەکە لە جۆیا و هاوسەرەکەی باوەڕداری توندڕەو بوون، و بەشێوەیەکی گشتی پاڵپشتیان لە بزاڤە ئیسلامییەکان کردووە، و ئەمەش وایلێکردوون ساڵی ٢٠١٣ رووبکەنە میسر، ئەوان سێ منداڵیان هەبووە و چاوەڕێی منداڵی چوارەمیان دەکرد، لەوکاتەدا مێردەکەی سووربووە لەسەر چوونی بۆ سوریا، بەمەبەستی پەیوەندیکردن بە "داعش"ەوە.

    و. جەمال پیرە

    ماڵپەڕی "رادیۆی نیشتیمانی گشتی ئەمریکی (ئێن بی ئاڕ) راپۆرتێکی نووسەر گرێگ مایەری بڵاوکردۆتەوە کە پسپۆڕە لە رووماڵی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، تێیدا چیرۆکی دوو ژن دەگیڕێتەوە کە لە سوریا لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا پەیوەندیان بە "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی"ییەوە کردووە و دواجار رایانکردووە و هاوسەرەکانیان جێهێشتووە، نووسەر رۆشنایی خستۆتە سەر ئەو سەختی و زەحمەتییەی کە روبەڕووی دەسەڵات دەبنەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتی لەو جۆرەدا بەو پێیەی زانینی چیرۆکە راستەقینەکە زۆر زەحمەتە.

    راپۆرتەکە دەربارەی ئافرەتێکی ئەمریکی دەدوێت بە ناوی سامانثا سالی، کە پێشتر لەگەڵ هاوسەرە مەغریبییەکەی و منداڵەکانی لە شاری خارتی سەر بە ویلایەتی ئیندیانادا بەوتەی خۆی ژیانێکی سەقامگیریان هەبووە، ئەندامانی ئەم خانەوادەیە ساڵی ٢٠١٥ روویانکردۆتە تورکیا، و بەوتەی سالی مێردەکەی کە ناوی موسا حەسانییە هەڵیخەڵەتاندوون و لە سنوری سوریادا پەڕیونەتەوە، سالی لەمیانی دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکیدا دەلێت دەبوو لەگەڵ کوڕەکەماندا بمێنمەوە بەڵام بینین مێردەکەی کە لەگەڵ کچەکەیدا جێیدەهێڵێت ناچاریکردووە لەگەڵیاندا بڕوات و پێشیوابووە دەتوانێ جارێکی دی لەرێگەی سنوورەکەوە بگەڕێتەوە.

    دوای گەیشتنیان بە سوریا باوکەکە رایدەگەینێت کە پەیوەندی دەکات بە "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)" خانەوادەکە هاتوونەتە شاری رەققە کە رێکخراوەکە کردبووی بە پایتەختی خۆی، سێ ساڵی داهاتوو بۆ سالی وەک دێوەزمەیەك وابووە، و لەو ماوەیەدا کوڕە تەمەن دە ساڵانەکەیان ناچارکراوە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ریکلامی رێکخراوەکەدا دەرکەوێت، وەك سالی دەیگێڕێتەوە مێردەکەی لەگەڵ داعشدا هەر تەنها لە شەڕدا بەشدار نەبووە، بەڵکو دوو کچیشی وەك کۆیلە کڕیوەم و بەردەوام لەماڵەوە لاقەی دەکردن و دەستدرێژی دەکردنەسەر، هەروەها ئاماژەیداوە بە توندوتیژی خێزانی لەو ماوەیەدا.

    ئامێری ئاڵۆز

    بەشێوەیەکی گشتی حاڵەتەکانی هەڵاتنی ژنانی توندڕەوەکان ئاڵۆز و زەحمەت دەبێت، ئەمە قسەی کریستال بۆردۆی کەنەدییە کە سەرکردایەتی دەستپێشخەرییەك دەکات بەناوی "دایکان لە پێناو ژیاندا" ئەم ڕێکخراوە هەوڵی نەهێشتنی توندوتیژی دەدات، بۆردۆ لەدوای رۆیشتنی کوڕەکەی و پەیوەندیکردن بە رێکخراوی " دەوڵەتی ئیسلامیی و کوژرانی لە سوریا، ئەم دەستپێشخەرییەی راگەیاندووە. بۆردۆ دەڵێت " لە هەندێك لە حاڵەتەکاندا ژنان خۆیان بەتەواوی هۆشیارییەوە بڕیاری پەیوەندیکردنیان بەو رێکخراوە داوە، لەهەندێك حاڵەتیشدا لە پەیوەندی ستەمکارانەدا بوون، بابەتەکە تابڵێی ئاڵۆزە و زەحمەتە بتوانرێت کام جۆرەی پەیوەندیکردنە دەستنیشانبکرێت".

    وێڕای نامۆبوونی چیرۆکەکەی سالی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەگمەن نەبووە، تانیا جۆیا ژنە موسوڵمانێکی بەریتانیە و ١٥ ساڵ لەمەوبەر روویکردۆتە تێکساس و هاوسەرگیری لەگەڵ هاووڵاتی ئەمریکی جۆن جۆرجڵاسدا کردووە کە هاتبووە سەر ئاینی ئیسلام. هەریەکە لە جۆیا و هاوسەرەکەی باوەڕداری توندڕەو بوون، و بەشێوەیەکی گشتی پاڵپشتیان لە بزاڤە ئیسلامییەکان کردووە، و ئەمەش وایلێکردوون ساڵی ٢٠١٣ رووبکەنە میسر، ئەوان سێ منداڵیان هەبووە و چاوەڕێی منداڵی چوارەمیان دەکرد، لەوکاتەدا مێردەکەی سووربووە لەسەر چوونی بۆ سوریا، بەمەبەستی پەیوەندیکردن بە "داعش"ەوە.

    جۆیا بەپێی لێدوانەکەی دژی ئەو بیرۆکەیە وەستاوەتەوە چونکە پێیوابووە ئەو رێکخراوە زۆر توندڕەوە، و وتوشیەتی "ئامادە نەبووم لەپێناوی سوریادا بمرم، بێگومان حەزیشی نەکردووە کوڕەکانی بەهەمان شێوە لەپێناو سوریادا بمرن". بەڵام مێردەکەی لە سووربوون پەشیمان دەبێتەوە و رازی بووە لەسەر رۆیشتنی جۆیا بۆ ماوەی دوو هەفتە لەو دڵەڕاوکێیەدا، بەپێی لێدوانی خۆی، کاتێك مێردەکەی بڕیاری مانەوە دەدات، جۆیا و منداڵەکانی رایانکردووە،و پەیوەندیان بە دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە کردووە، و داوای ئەوەیان کردووە رێگەیان پێبدرێت بۆ ئەمریکا بگەڕێنەوە، هەرچەندە ئەو بەریتانییە بەڵام منداڵەکانی -لەو کاتەدا- دەبن بە ئەمریکی".

    دەسەڵاتداران رازی بوون بەو مەرجەی جۆیان هەموو زانیارییەکانیان پێبدات، ئەمەش بۆ ئەو بووە مایەی خۆشحاڵییەکی زۆر چونکە دەیەویست لە میردەکەی دوورکەوێتەوە، لەبەر ئەوەی بۆ تێکساس گوازرایەوە و هاوکاری بەرۆرسانی ئەمریکی کرد و زانیاری دەربارەی توندڕەوەکان پێدان، و بە ئەنجامدانی هیچ تاوانێك تۆمەتبار نەکرا، جۆیا مێردەکەی تەڵاقدام کە پێدەچێت هێشتا لە سوریا بێت، بەڵام ئەو هیچ پەیوەندییەکی پێیەوە نییە و هیچ شتێك لەبارەی شوێنی مێردەکەی نازانێت.

    جۆیا بڕیاریدا ژیانێکی نوێ دەست پێبکات و چووە ناو ماڵپەڕی" Match.com" بۆ یەکترناسین، و چیرۆکەکەی خۆی نوسی و بەو هۆیەوە چاوی بە پیاوێك کەوت بەناوی کریج بۆرما و لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا هاوسەرگیریان کرد.

    حاڵەتی ناوازە

    کۆتایی شاد و بەختەوەر ناوازەییە کاتێك کە نزیکەی ٧٠ کەسی ئەمریکی -زۆرینەیان پیاو- دەزانرێت کە ئەوان سەردانی سوریا یان عێراقیان کردووە بۆ پەیوەندیکردن بە گروپە توندڕەوەکان، زۆربەیان لەکاتی شەڕەکاندا کوژراون. و لەو ١٤ ئەمریکییەی کە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان، ١١ یان دادگایی کراون، بەپێی لێدوانی سیمۆس هیوزی جێگری بەڕێوبەری پرۆگرامی زانکۆی جۆرج واشینتن بۆ نەهێشتنی توندڕەوی.

    هیوز دەلێت "زۆربەیان دوای ئەوە گەڕاونەتەوە کە لەو ماوەیەی لەگەڵ "داعش"دا بەسەریانبردووە وێنە راستەقینەکەیان بۆ دەرکەوتووە و لەدەست وەهمەکاندا رزگاریان بووە، و تەواوی ئامادەیی خۆیان نیشانداوە هاوکاری دەسەڵاتی جێبەجێکاری یاسایی بکەن". ئاماژەشیداوە بەوەی "هاوکاریکردنەکەیان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سزای بەندکردنیان، جێی ئاماژەیە ئەوانەی کە هاوکاری دەسەلاتیان کردووە بەشێوەیەکی مامناوەندی نزیکەی ١٠ ساڵ بەندکردن سزادراون.

    لەوەی کە پەیوەندی بەو ژنانەوە هەیە کە گەڕاونەتەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی خۆرئاوا، هیوز دەڵێت "هەمیشە گێرانەوەکانیان ئەوەیە "ئەوەی کە ئەنجام دەدات نەمدەزانی، هاوسەرەکەم هەڵیخەڵەتاندم، لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوەی دەوڵەتی ئیسلامیدا هیچ نەبووم بێجگە لە ژنی ماڵەوە". بەڵام کە بەقووڵی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، دەردەکەوێت کە لەوێ لەزۆربەی چاڵاکییەکاندا بەشداربوون".

    گەڕانەوە بۆ ئەمریکا

    کە هێزە ئەمریکییەکان ساڵی رابردوو شاری رەققەیان بۆردومانکردووە و بەتەواوەتی وێرانیان کردووە، مێردەکەی سالی لە شەڕدا کوژراوە، سالی و منداڵەکانیشی لەگەڵ ئەو خەڵکە سیڤیلە دابوون کە رێگەیان پێدراوە شارە وێرانکراوەکە جێبهێڵن، و دواجار لە کامپێکی باکوری سوریادا نیشتەجێکراون کە لەلایەن ئەو هیزە کوردییانەوە بەڕێوەدەبردران کە ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتگیری دەکردن، لە ٢٤ی تەمموزی رابردوودا ئەوم خانەوادەیە رادەستی سوپای ئەمریکا کراوە و بۆ ویلایەتی ئیندیانا گوازراونەتەوە.

    سالی بەوە تۆمەتبار کراوە کە زانیاری ناڕاستی بە "نوسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدڕالی (ئەی ئێف ئەی)" داوە، بەڵام بە هاوکاریکردنی رێکخراوەکە تۆمەتبار نەکراوە، هاوکات ویلایەتەکە منداڵەکانی بۆ سەرپەرشتیکردن وەرگرتووە.

    لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە سالی تۆمەتبارکراوە بەپێشکەشکردنی زانیاری ناڕاست بە نوسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدڕاڵی لە ئیندیانا لە ١٩ی ئازاری ساڵی ٢٠١٥، واتا بەر لەوەی لەگەڵ خانەوادەکەیدا بەرەوە سوریا بەڕێبکەون. هیچ کام لە داواکاری گشتی و بەرگری رێگەیان پێنەداوە وردەکارییەکان تاووتوێ بکات، بەڵام تۆمەتبارکردنی لە ساڵی ٢٠١٥ ئاماژەیە بۆ ئەوەی خۆی و هاوسەرەکەی بەر لە رۆیشتنیان بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر چاودێری نوسینگەی لێکۆڵینەوەکاندا بوون .

    تۆم دۆرکینی پاریزەری سالی دەلێت "من پزیشکی دەروونی نیم، بەڵام ئەگەر بەدەست شڵەژانی دوای شۆکەوە نەناڵێنیت، ئەوا سەروڕماو دەبم".

    جێی باسە مانگی ئەیلول دەستنیشانکراوە بۆ دادگایکردنی سالی، و دۆرکینیش دەڵێت "هیوادارم لە بەدەستهێنانی بڕێك پێشکەوتن بەدەستبهێنین، بۆ ئەوەی ئازادی بکەین و جارێکی تر لەگەڵ منداڵەکانیدا بژی".

    Greg Myre is a national security correspondent *

    National Public Radio- USA- 8th  Aug-2018