تەندروستی ھەرێمی دەوامی رەسمی وەزارەتەكەی كەمكردەوە

ناوخۆ
  • 2-04-2022, 15:58
  • +A -A

    هەولێر - INA
    وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە، لەبەر بەرژوەندی گشتی لە مانگی رەمەزاندا یەك سەعات دەوامی رەسمی كەمدەكاتەوە.
    لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان  كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تیدا ھاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوكردنی كاتەكانی دەوام تەنھا بۆ مانگی رەمەزان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە بڕیاریاندا بە كەمكردنەوەی یەك سەعات لە كاتەكانی دەوام
    ئاماژەی بەوەشكردووە، دەوامی دیوانی وەزارەت و بەرێوەبەراتییە گشتییەكان و بەرێوەبەرایەتییەكان و ھەر دامودەزگایەكی تری تەندروستی لە رۆژانی شەممە دوامی نییە، لە رۆژەكانی تری ھەفتە دەوامی رەسمی لە سەعات سێی دوانیوەڕۆ بۆ سەعات دووی دوانیوەڕۆ كەمدەكرێتەوە.
    لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، نەخۆشخانەكان و سەنتەرەكان و مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكان و لە سەعات دوو بۆ سەعات یەك كەمدەكرێتەوە.
    ھەروەھا خزمەتگوزارییەكانی دوای دەوامی رەسمی وەكو نۆرینگە میللیەكان و راوێژكارییەكان و نیمچە تایبەت بەھەمان شێوە یەك سەعات لە كۆتایی دەوام كەمدەكرێتەوە.