حکومەت پلانێکی داڕشتووە بۆ ناشتنی چوار بەرهەمی سەرەکی

ناوخۆ
  • 2-05-2022, 10:34
  • +A -A

    بەغداد /INA محمد الطالبي
    وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پلانێکی داڕشتووە بۆ بەرهەمهانی چوار  بەرهەمی کشتوکاڵی .
    بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ مهدی سهر جبوری بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەت پلانێکی داڕشتووە بۆ بەرهەمهێنانی ماش و هەرزن وکونجی و گوڵەبەڕۆژە کە بە بەرهەمی سەرەکی دادەنرێن.
    هەروەها وتی کە ئەم پلانە ناشتنی گەنمەشامیش دەگرێتەوە لە ڕووبەری ٨٠٠ هەزاردۆنم ، وتیشی ئەم بەرهەمانە بۆ ئالیکی مریشک بەکاردەهێنرێن.
    هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ پێشووتر پلانی هاوینی پێشکەش بە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و لەگەڵ وەزارەتی سامانە ئاوییەکانیش بۆئەم پڕۆژەیە ڕێککەوتووە.