وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە لێخۆشبوون وسیستمی كۆرسات رونكردنەوەدەدات

ناوخۆ
  • 30-04-2022, 11:47
  • +A -A

    بەغداد  - INAـ محه‌مه‌د ئه‌لتایی
    وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بەسیستمی لێخۆشبوون رونكردنەوە دەدات و هاوكات باس لە پرسی هەڵوەشاندنەوەی سیستمی كۆرسات بۆ ساڵی داهاتوو دەكات.
    بریكاری وەزارەتی پەروەردە بۆ كاروباری زانستی عادل بەسیسی ئەمڕۆ شەممە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرسی هەڵوەشاندنەوەی سیستمی كۆرسات لە ساڵی داهاتوودا  لە دەستەی بیروبۆچوون باس نەكراوە و لە كۆبوونەوەكانی وەزارەتیشدا پێشنیارنەكراوە.
    وتیشی: سەبارەت بەنمری لێخۆشبوون بەپێی سیستمی كۆن دەبێت كە 90 نمرە و لەسەرەوە لە نێو لێخۆشبوونی تاكەكەسیدا دەبێت و بۆ كۆی گشتی وانەكانیش بە ڕێژەی 85 و سەروو دەبێت،  ئەگەر ئەم سیستمە جێبەجێبكرێت بەسەر هەموو قوتابخانەكاندا جێبەجێ دەكرێت لەوانە قوتابخانەكانی بەهرەمەندان و كۆلێژی بەغداد.
    پێشتر وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی سەبارەت بەسیستمی لێخۆشبوون لەتاقیكردنەوەكان بۆ قوتابی و خوێندكارە زەحمەتكێشەكان دەركرد.