حكومەت لەهەوڵی كڕینی کەشتیی گەشتیاری و چالاککردنی هێڵی گەشتی دەریاییە

ناوخۆ
  • 28-04-2022, 20:40
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ناسڕ شەلەبی وەزیری گواستنەوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵی ڕاگەیاند بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نوێی هێڵی شەمەندەفەر و هاوکات ئاماژەی بەوەیش كرد کڕینی کەشتیی گەشتیاری و چالاککردنی هێڵی گەشت لەگەڵ کەنداو کرد کە بەرواری گەیاندنی چوار فڕۆکەی نوێ.


    شەلەبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "پرسی چالاککردن و پەرەپێدانی پلانی هێڵی شەمەندەفەر زۆر گرنگە و ئێستا پرۆژەیەکمان هەیە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بۆ دروستکردنی هێڵی ئاسنی نوێ و ئێستا لە بواری پلانداناندایە و لە ماوەی دوو مانگدا دیزاینەکان ڕادەستدەكرێت.


    وتیشی: "وەزارەتەکە کاری لەسەر دروستکردنی ئەو پەرژینە کردووە کە شەمەندەفەر لە هەر وێرانکارییەک بپارێزێت، کە لە بەغدا تەواو بووە و کار كردن لەم پڕۆژەیە بەرەو باشور بەردەوامە".
    
سەبارەت بە گرێبەستە نوێیەکانی پرۆسەی فڕۆکە هێڵی نیشتمانی ، شەبلی ڕوونی کردەوە کە " گرێبەستێکی کۆن هەیە لەگەڵ كۆمپانیەكانی جیهانی بۆ گەیاندنی چوار فڕۆکەی ئەمساڵ و گرێبەستەکە لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە واژۆ کراوە و پێدەچێت بەپێی ئەو خشتەیە مانگی حەوت وەربگیڕێت.