پۆلیسی فیدراڵی لە بەغدا 6 کەسی دەستگیر کرد بەماددەی ھۆشبەرەوە

ئەمنی
  • 26-04-2022, 13:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ڕایگەیاند، کە شەش کەسی لە بەغدا دەستگیرکرد کە چەک و ماددەی هۆشبەریان پێ بوە.
    بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وەریگرتووە ،هێزێکی لیوای 2، فیرقەی 1ی پۆلیسی فیدراڵی، بەھاوبەشی لەگەڵ یەکەیەکی رووبەرووبونەوەی ماددەی هۆشبەر، بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ناوەندیی شاری سەدر توانی باندێکی 6 کەسی لەناوچەی (ئیستیکشافاتی نەوت) ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیر بکات کە 2 کلاشینکۆف و سێ دەمانچەی جیاواز و بڕی ماددەی ھۆشبەری کریستاڵ  و 2 بۆری شووشەیی و نێرگلەیەکی بچوکیان پێ بوو کە بۆ کێشانی ماددە ھۆشبەرەکە بەکاریان دەھێنا دەستیان بەسەردا گیرا.
    ھەر لەراگەیندراوەکەدا ھاتوە کە :"تۆمەتبارەکان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار  کراون بۆ  تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەو رووبەرووکردنەوەیان بەرامبەر بە یاسا.