هەولێر؛ ئاسایش دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

ئەمنی
  • 20-03-2022, 09:59
  • +A -A

    هەرێمی كوردستان ـ INA 

    بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایش ئەمڕۆ یەکشەممە دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لەهەولێر ڕاگەیاند. 
    بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایش لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایش توانی دوو  بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر بکات.
    وتیشی: هێزەكە بڕی 569 گرام ماددەی هۆشبەریان بەو دوو كەسە گرتوە كە بڕی 387 لە ماددەكە کریستاڵ بووە، هەروەها بڕێك پارە و چەکێکی کلاشینکۆف و دەمانچەیەك و پێداویستی ماددە هۆشبەریان پێ گیراوە.
    وتیشی: تۆمەتبارەکان رادەستی دادگا دەكرێن بەمەبەستی
     لێکۆڵینەوە.