بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان وتیرۆرستێکی داواکراو لەبەغدا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 2-01-2022, 12:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان وتیرۆرستێکی داواکراو لەبەغدا ڕاگەیاند.
    ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،ڕایگەیاند: "دەزگا ئەمنییەکان و دەزگاکانی هەواڵگری بەردەوامن لەئەرکەکانیان بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستان وتاقمەکانی تاوانی ڕێکخراو وتێکدەرانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی،وبەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری و ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، هێزەکانی ئەمنییەکان لە فیرقەی یەکەمی پۆلیسی فیدراڵی توانیان بۆسەیەکی تۆکمە لە ناوچەی نەهرەوانی باشوری بەغدا دابنێن،وبەپێی زانیاری وردی هەواڵگیری وبەهاوبەشی لەگەڵ تیمێکی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان/ شاری سەدر، لەچوارچێوەی بۆسەکەدا، بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری"پیکاب" بە 5 کیلۆگرام پێکهاتەی کریستاڵی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا".