ئاسایشی نەتەوەیی لە بەسرە تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 16-10-2021, 11:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند دەستگیرکردنی تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بە 5 کیلۆگرام دەرمانی جۆراوجۆر لە بەسرە.
    لە راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی لە پارێزگای بەسرە توانیویانە دوو قاچاخچی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن کە خاوەنی (1) کیلۆگرام کریستاڵ ". 
    ئەوەشی وت: "مەفرەزەکان خۆیان و لە بۆسەیەکی تونددا توانیان تۆڕێکی دیکەی (4) تۆمەتبار بە بازرگانیکردنی بەمادەی هۆشبەر(حەشیشە) دەستگیر بکەن بە هەڵکوتانە سەر ئەو دانەی کە بۆ برەوپێدان لە گەڕەکێکی پارێزگاکە بەکاری دەهێنن و دەستیان بەسەردا گیراوە کە (4) کیلۆ گرام مادەی هۆشبەر و تەرازویەکی ئەلیکترۆنی".