دەسەڵاتی فڕۆکەوای مەدەنی : گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد دەست پێدەکەنەوە

ناوخۆ
  • 20-04-2022, 19:50
  • +A -A

    بەغداد/INA

    دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی خۆی ڕاگەیاند .
    وتەبێژی فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی جهاد الدیوان بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) ڕاگەیاند کە گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد دەستیان پێکردووەتەوە
    ئەویش پاش باشتر بوونی کەش وهەوا .
    هەروەها فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی لەکاتێکی پێشووی ڕۆژی چوارشەممە هەموو گەشتەکانی خۆی بەهۆی نالەباری 
    کەش وهەواوە ڕاگرت ، بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکە  لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاق(INA) کەوتووە ڕایگەیاند
    کەئەمڕۆ بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان وەرگیرابەهۆی نالەباری کەش وهەواوە بەشێوەیەک کەمەودای بینین گەیشتبووە کەمتر لە (٥٠٠)م
    ،وتیشی پاش باشبوونی کەش وهەوا گەشتەکان ئاسایی دەکرێنەوە.