وەزیری کارەبا ژمارەی مێگاواتەکان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 19-04-2022, 09:39
  • +A -A

    بەغداد /INA

    وەزیری کارەبا عادل کریم ژمارەی میگاواتەکانی ڕاگەیاند وباسی لەکاریگەری گازکردو لابردنی باجی وزەی بەدوورزانی.
    عادل کریم لەبەرنامەی (تحت خطین)دا كەلەکەناڵی عێڕاقییە پێشکەش دەکرێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاق بەدوداچوونی بۆکرد راگه‌یاند" نەخشەیەکی چوار ساڵەمان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە و گەر گازی پێویست هەبێت هاوینی داهاتوومان لە هاوینی پێشوو باشتر دەبێت .
    وتیشی کارەبا لە ساڵی پێشوو بارودۆخی کارەبا لەساڵی پێشووتر باشتر بوو ،ڕاشی گەیاند کەئێستا بیست ویەکهەزار مێگاواتمان هەیە و لەپێش پڕۆسەی ئازادی تەنها (٣٥٠٠)مێگاوات هەبوو. هەروەها نەخشە دەکێشین کە ئەم ئامانجە بپێکین پێش هاتنی هاوین .
    بەهەمان شێوە ئاماژەی بەوە کرد کەهیچ بڕەپارەیەکی کارەبا بە ئێران نەدراوە کەداوای یەک ملیار  و هەفتا ملیۆن دۆلارو لەماوەی ساڵی (٢٠٢٠) .
    هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سزاکانی سەرئێران بووەتە هۆی نەدانی ئەو قەرزانە و وتیشی کە ئەگەر سەرۆک وەزیران بەدوداچوونی بۆ نەکردایە ئەوە بارودۆخی کارەبا خراپتر دەبوو.
    هەروەها لەدرێژەی قسەکانیدا وتی دووترلیۆن بۆ کارەبا دانراوە کەی تەنها دووسەد ملیاردینارمان بۆهاتووەتەوە و زۆربەی وزەی کارەبا کەبە هاوڵاتیان دەدرێت حکومەت پشتگیری دەکاتو هەروەها یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون پێشێلکاریان کردووەتە سەر وزەی کارەبا.