لە ھەولێر ٦ كەس لەسەر خواردنەوەی ماددە كحولییەكان دەستگیر كران

ناوخۆ
  • 18-04-2022, 18:13
  • +A -A

    هەولێر -INA
    پۆلیسی ھەولێر دەسگیركردنی شەش كەسی لەسەر خواردنەوەی ماددە كحولییەكان لە مانگی ڕەمەزاندا ڕاگەیاند و دەڵێت دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێك و ماددە كحولییەكاندا گرتووە.
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەراگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتە تیدا هاتووە: بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، شەش تۆمەتباریان بەناوەكانی (ڕ. م. م.)، (ك. ج. ع.)، (ف. م. م.)، (ك. ك. ح.)، (هـ. ع. ڕ.) و (ف. ع. ع.) دەستگیركرد بەتۆمەتی خواردنەوەی ماددە كحولیەكان.
    ئەوەش هاتوە، تۆمەتبارەكان لە پاركی ئەڤین لە گەڕەكی هەڤاڵان و لەناو مانگی ڕەمەزاندا هەستاون بە خواردنەوەی ماددە كحولیەكان بۆیە لەگەڵ دەستگیركردنیان، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (شۆفرلێت ئۆپتڕا) و ماددەكحولییەكان داگیرا.
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕو، تۆمەتباران ڕادەستی بنكەی پۆلیسی سەروەران كران بەمەبەستی ڕێكخستنی پەڕاوی لێكۆڵینەوە و ڕەوانەی دادگا دەكرێن.