لەکرکوک قوتابخانە قوڕینەکان کۆتاییان پێ دەهێنرێت

ناوخۆ
  • 18-04-2022, 14:51
  • +A -A

    بەغداد /INA ـ مهدی الربحاوي

    بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کرکوک ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە راگه‌یاند" مەلەفی قوتابخانە لەقوڕدروستکراوەکان دادەخرێن
    و ئاماژەشی بەوەدا کەڕێککەوتنێک لەئارادایە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی میلاکاتی وانەبێژی لەو شوێنانەی کەلەدەست داعش ڕزگارکران.
     بەڕێوەبەری پەروەردەی کرکوک عبد علی حسین بەئاژاسی هەواڵی عێڕاقی (INA) ڕاگەیاند" پەروەردەی که‌رکوک بەگوێرەی پلانێک توانی قوتابخانە قوڕینەکان کۆتایی پێبهێنێت لەسەرانسەری شاری کرکوک وڕوونیشی کردەوە کە پارێزگاکە لەسەر ئاستی عێڕاق یەکەمی بەدەست هێناوە لە بیناکردنی قوتابخانەکان.
    هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پلانێک هەیە له‌م بواره‌دا كه‌ به‌پێی ڕێککەوتننامەی چینی وەیان بەگوێرەی پڕۆژەکانی پەروەردە کە سێ دەوامی نەهێڵرێت وقەرەباڵغی و ژمارەزۆری قوتابیەکان چارەسەربکرێت. هەروەها وتی" کە دروستکردنی کابینە بۆ قوتابخانه‌کان لەسەر ڕووبەری دیاریکراو لەپسپۆڕێتی وەزارەتەکانی دیکەیە، بەهەمان شێوە وتی" کەپەروەردەی کرکوک ئامادەیە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ئەنجام بدات وکەشی گونجاوی بۆ بڕەخسێنێت و ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمساڵ لەساڵی پێشوو باشترە و دەوامکردن بەشێوەیەکی ڕێک وپێک ئەنجامدراوە ڕوونیشی کردەوە کە چەند ڕێکارێک هەن بۆ ئەوەی میلاکاتی وانەبێژی لەناوچە ئازادکراوەان دابمەزرێنرێن بەتایبەتی هەردوو ناحیەی ریاز وناحیەی ڕەشاد .