نەھێشتنی نەخوێندەواری ئەو سوودانە پێناسە دەکات کە پێشکەشی ژنان دەکرێت لە ڕێگەی ناوەندەکانی فێربوونی خوێندواری

ناوخۆ
  • 16-04-2022, 19:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ شەممە یەکەی جێبەجێکاری فێرکردن و خوێندەواری لە وەزارەتی پەروەردە ژمارەی خوێندنگاکان و خوێندکارانی خوێندنی خێرای ئاشکرا کرد، جەختیشی کردەوە کە ئەوانەی لە خوێندن وەستاون ،دەتوانن لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی مانگانە بەشداری بکەن، ھاوکات سودەکانی سەنتەری خوێندەواری  بۆ ژنان دەستنیشان کرد
    موئەیەد عەبیدی، وتەبێژی یەکەکە بەئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند:"ژمارەی ئەو خوێندکارانە  لە سێ ئاستی خوێندنی خێرادان کە 29 هەزار و 305 خوێندکارە و ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە لە تاقیکردنەوەی نیوەی فێرخوازان دەرچوون گەیشتووەتە 102431 خوێندکاری سەرکەوتوو
    وتیشی: "فێرخوازان  مەبەستیانە  کە بەدڵسۆزی بخوێنن و بنووسن فێربن ، بەڵام بڕوانامەیان نییە"
    ھەروەک وتیشی: "تاقی دەکرێنەوە و کێ سەرکەوتووە بوو بڕوانامەی خولی نەخوێندەواری  پۆلی چواری بنەڕەتی پێدەدرێت"
    ئاشکراشیکرد: "ئەوانەی کە لە خوێندن دەرچوون دەتوانن خوێندنیان تەواو بکەن و تاقیکردنەوەی مانگانە لە هەموو بەشەکانی خوێندەواری کە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە هەیە ئەنجامی بدەن" 
    ئاماژەشی بەوەشدا  "بەرنامەیەک هەیە بەناوی (مافی خوێندنتان) کە لە چوار پارێزگادا 41 بنکەی تێدایە لە ھەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و نەینەوا و ئەنبار"
    سەبارەت بە ژنانی نەخوێندەوار یان ئەوانەی خوێندنیان تەواو نەکردووە، ئەلعەبیدی جەختی کردەوە،
    بوونی (45) سەنتەری خوێندەواری بۆ ژنان کە لە بەغدا و پارێزگاکانی تر دابەش بوونە و بڕوانامەیان پێدەبەخشێت و فێری بازرگانی و پیشەی جۆراوجۆریان دەکات بۆ ئەوەی لەژیانی ڕۆژانەیاندا هاوکاریان بکەن لەکردنەوەی پڕۆژەی دووکان و دروستکردنی خۆراک و هتد"