سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری پەروەردەی عێراق دەکات

ناوخۆ
  • 14-04-2022, 21:30
  • +A -A

    هەولێر_(INA)


    ئەمڕۆ پێنجشەممە  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی حەمید ئەلدلێمی وەزیری پەروەردەی فیدراڵ کرد. 
    لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە لە عێراق و گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کرا .